حەماس: رژێمی سەهیۆنی جینۆساید قووڵتر دەکاتەوە، بنەماڵەکان بەکۆمەڵ لەناو دەچن

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان بە قسەی "گەڕانێکی مرۆیی" هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهان دەدەن.
حەماس لە بەیاننامەی خۆیدا سەبارەت بە هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕایگەیاند، "هێزە داگیرکەرەکان جینۆسایدێکی سیستماتیکی دژ بە خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدەن و بەشێک لە بنەماڵەکانیان بە تەواوی لە ناو بردووە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سوپای تاوانکاری رژێمی سەهیۆنی ماڵی خەڵک لە غەززە و ئەو خێمانە دەکاتە ئامانج کە ئاوارەکان تێیدا پەنا دەبەن و تەواوی بنەماڵەکان لەناو دەبەن. لە کۆتاییدا بنەماڵەی ئەبو عەتایا، سیام، ئەبو نەبهان و لەهام لە تۆماری دانیشتوانی مەدەنی سڕاونەتەوە."
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە دڕندانە لە کاتی بەناو "وەستانێکی مرۆیی"دا ڕوویانداوە و ڕایگەیاندووە کە داگیرکەران هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهانی دەدەن. داگیرکەران کە بەناو ئاگربەستیان ڕاگەیاند، لە ڕاستیدا بەبێ پچڕان درێژە بە کۆمەڵکوژییەکانیان دەدەن و گەلەکەمان بە برسێتی و تینوێتی و مردن مەحکوم دەکەن."
حەماس درێژەی بە لێدوانەکەی دا و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو گەلانی بە ویژدان کرد کە "دەستبەجێ ڕێوشوێن لە دژی نەتانیاهۆ، تاوانباری جەنگ بگرنەبەر کە بەردەوامە لە سیاسەتی جینۆساید و برسێتی".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.